ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

لیژنەی ناوبژیوانانی پرێمەرلیگ داوای لێبوردن لە لیڤەرپوول دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیژنەی ناوبژیوانانی پرێمەرلیگ سەبارەت بە یارییەکەی تۆتنهام بەرامبەر لیڤەرپوول بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە.

شەوی رابردوو تۆتنهام لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.

لیڤەرپوول بە 9 یاریزانەوە یارییەكەی تەواو كرد لە دوای كرانە دەرەوەی هەریەك لە كورتس جۆنز و دیۆگۆ جۆتا، هەروەها گۆڵێكیان بە هۆكاری ئۆفساید رەتكرایەوە.

لە بەیاننامەكەی لیژنەی ناوبژیوانانی پرێمەرلیگدا هاتووە:

لیژنەی ناوبژیوانان دان بەوەدا دەنێت کە هەڵەیەکی گەورە لە کاتی گێمی یەکەمی یارییەکەی تۆتنهام بەرامبەر لیڤەرپوول روویداوە.

گۆڵەكەی لویس دیاز بەهۆی ئۆفسایدەوە لەلایەن ناوبژیوانانی یارییەكە هەژمار نەكرا، ئەمە بە روونی بڕیارێكی هەڵە بوو، پێوویست بوو گۆڵەكە لەلایەم دەستێوەردانی ڤارەوە هەژمار بكرێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ڤار نەیتوانی هەژماری بكات.

لیژنەی ناوبژیوانان پێداچوونەوەی تەواو بەو بارودۆخەدا دەكات كە بووەتە هۆی درووستبوونی ئەو هەڵەیە و هەروەها راستەوخۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە دەكەین بۆ روونكردنەوە و داوای لێبوردنەكە.

لە خولەكی 33ی یارییەكەدا لویس دیاز گۆڵێكی نایابی بە ئەسیستی محەمەد سەڵاح كرد، بەڵام گۆڵەكە بە بیانووی ئۆفسایدەوە رەتكرایەوە.

بە كۆكردنەوەی 16خاڵ لیڤەرپوول لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button