ئینگلتەرا

ئاستۆن ڤیلا برایتنی شەرمەزار کرد

Yariga App

یاریگا –

لە یەکەم رۆژی دەستپێکی گۆڵ کردنی ئەنسۆ فاتی لە پرێمەرلیگ، برایتۆن بە ئەنجامی 6-1 بەرامبەر یانەی ئاستۆن ڤیلا شکستی خوارد.

لە هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی ئینگلیزی ئەمڕۆ تیپی سێیەم و شەشەمی ریزبەندیەکە رووبەڕووی یەکدی بوونەوە. برایتۆن کە بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە دوای مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول لە پلەی سێیەم دابوو.

ئەنجامی کۆتایی چاوەڕوان نەکراو بوو و ڤیلا بە سەرکردایەتی ئونای ئێمری توانی بە ئەنجامی 6-1 بەرامبەر تیپەکەی رۆبێرتۆ دی زێربی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ئەم تیپەی شەرمەزار کرد. ئەستێرەی یەکەمی یارییەکە واتکینس بوو کە توانی هاتریک بکات و دوو ئەسیستیش بنێرێت.

واتکینس لە خولەکەکانی 14 و 21دا ڤیلای پێشخست، دواتر لەسەر هەڵەیەکی ستوپینان ئاستۆن ڤیلا گۆڵی سێیەمی خۆیانی تۆمار کرد، گێمی یەکەم بە ئەنجامی 3-0 کۆتایی هات.

پێنج خولەک بەسەر دەستپێکی گێمی دووەمدا تێپەڕیبوو، ئەنسۆ فاتی جیاوازییەکەی بۆ دوو گۆڵ کەمکردەوە. هێرشبەرە پێشووەکەی بارسێلۆنا توانی یەکەم گۆڵی خۆی لە پریمەرلیگ بکات و هیواکانی بۆ برایتۆن گەڕاندەوە، بەڵام واتکینس لە خولەکی 65 گۆڵی سێیەمی خۆی و چوارەمی ڤیلای تۆمارکرد و لە خولەکی 85دا رامزی گۆڵی پێنجەمی یانەکەی کرد. ئەمە کۆتایی نەبوو و دۆگلاس لە خولەکی97 گۆڵی شەشەمی تۆمارکرد. بەم سەرکەوتنە درەوشاوەیە، ئەستۆن ڤێلا گەیشتە پلەی سێیەمی ریزبەندیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button