ئیتاڵیا

سەما کردن لەدوای واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ پاڵەوانی جیهان

Yariga App

یاریگا –

ئادریانۆ گالیانی بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی مۆنزا، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش ئاهەنگی بۆ گواستنەوەی پاپو گۆمێزی ئەرجەنتینی گێڕا.

پاپو گۆمێز یاریزانی ئەرجەنتین کە دوای جێهێشتنی سێڤیا ببو بە یاریزانێکی ئازاد و لەم هاویندا ئۆفەری هیچ یانەیەکی بەدڵ نەبوو، دوێنێ بە گرێبەستێکی یەک ساڵە پەیوەندی بە یانەی مۆنزا کرد.

ناوبراو کە ساڵی پێشوو لەگەڵ ئەرجەنتین نازناوی مۆندیالی بردەوە، دوو ساڵ لەمەوبەر وەک ئەستێرەیەک لە یانەی ئەتالانتا پەیوەندی بە یانەی سێڤیاوە کرد، بەڵام بارودۆخ لەوێ بەدڵی ئەو نەبوو و دوای بردنەوەی جامی جیهانی قەتەر لەگەڵ ئەرجەنتین بە تەواوی لە پلانەکانی مێندیلیبار دوور کەوتەوە.

بەم شێوەیە گۆمێز دوای دوو ساڵ گەڕایەوە بۆ تۆپی پێی ئیتاڵیا، لەوێش حەوت ساڵی باشی لەگەڵ یانەی ئەتالانتا ئەزموون کرد. لەڕاستیدا گالیانی، جێگری سەرۆکی پێشووی میلان و بەڕێوەبەری ئێستای مۆنزا، رۆڵێکی گەورەی بینی لە گەڕانەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بۆ خولی ئیتاڵیا و زۆر دڵخۆش بوو بەو گرێبەستە.

لە گرتەیەکی کورتدا کە لە ماڵپەڕی مۆنزا بڵاوکراوەتەوە، گالیانی و گۆمێز دەردەکەون کە دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە بەیەکەوە سەما دەکەن. لەم ڤیدیۆیەدا گالیانی لە راستیدا تەقلیدی ئەو سەما بەناوبانگە دەکات کە پاپۆ گۆمێز پێی ناسراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button