گۆڵپاریزێکی فەڕەنسی رۆژێکی مێژوویی بۆ یانەکەی تۆمار دەکات

یاریگا –
ئەنتۆنی بۆڤێت، گۆڵپارێزی تیپێک لە خولی پلە سێی تۆپی پێی فەرەنسا شەوی رابردوو لە خولەکی 90دا لێدانێکی سزای گەڕاندەوە و دوای پێنج خولەک گۆڵی یەکسانکردنیش بۆ تیپەکەی تۆمارکرد.
دوێنێ شەو لە خولی پلە سێی تۆپی پێی فەرەنسا شتێکی سەیر روویدا. یانەی ئەڤرانشی فەڕەنسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی گۆڵ ئێف سی کرد و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەردوو تیپەکە لە پلەی 11 و 12ی ریزبەندیەکەدا بوون، یارییەکە هەستیاری تایبەتی خۆی هەبوو و تیپی براوە دەیتوانی یەک یان دوو پلە لە ریزبەندیەکەدا سەربکەوێت.
گۆڵ ئێف سی بە گۆڵەکەی ئەلێکسیس گۆنچالۆز لە خولەکی 65 لە پێش یانەی میواندار بوو و دەیتوانی لە خولەکی 90دا جیاوازیەکە دوو هێندە بکات، بەڵام ئەنتۆنی بۆڤی گۆڵپارێزی یانەی ئەڤرانش توانی بە ئاسانی لێدانی سزاکە بگەڕێنێتەوە.
هەروەها دوای پێنج خولەک توانی گۆڵی یەکسانکردنی تیپەکەی بکاتەوە و ببێتە پاڵەوانی تیپەکەی و رۆژێکی مێژوویی بۆخۆی تۆمار بکات.
Le but du gardien Anthony Beuve pour l’US Avranches MSM dans les arrêts de jeu !
Suivez le match en direct sur https://t.co/nqxOy8CVIp#NationalFFF pic.twitter.com/k4VebXTlkS
— Championnat National (@NationalFFF) September 29, 2023