
ڕازی شنیشل ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی دیاریکردوو دوو یاریزانی کوردی بانگهێشتکردووە.
بۆ ئەنجامدانی کەمپێکی مەشق و ڕاهێنان بڕیارە دوای چەند ڕۆژێکی تر هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق بگاتە وڵاتی مەغریب و لەوێش دوو یاری دۆستانە ئەنجامبدات، یاریەکانیش لە 11ـی مانگی داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی مەغریب و 14ـی مانگ بەرامبەر هەڵبژاڕدەی دۆمینیکان یاری بکات، بۆ ئەم ئۆردوگا مەشقیە هەر یەک لە یاریزانانی کورد سیابەندعەگید یاریزانی یانەی دهۆک و بڵندئازاد یاریزانی یانەی دیغراف شابی هۆڵەندی بانگهێشتکراون، تەواوی پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق بۆ کەمپەکەی وڵاتی مەغریب پێکهاتووە لە گۆڵپارێزان محەمەدحەسەن ، حەسەن مەدلول ، ڕەزاعەبدولعەزیز ، کەمیل سەعدی.
هێلی بەرگری : کرارسەعد ، زەیدتەحسین ، مستەفاوەلید ، مجتەباساڵح ، حسێن عامر ، کازم رعد ، ئادەم تاڵب ، یوسف ئیمام.
هێلی ناوەڕاست : کەڕار محەمەد ، مونتەزڕعەبدولئەمیر ، ئەموری فەیسەڵ ، ئەلیکسەندەرئۆڕاها ، مونتەزڕمحەمەد ، مارکۆفەرەج ، عەلی موسەوی ، ئەمین حەمودی.
هێلی هێرشبەر : نیهادمحەمەد ، بڵندئازاد ، سیابەندعەگید ، حوسێن عەبدوڵا ، زوڵفەقاریونس ، ڕەزافازڵ.