ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر جیڕۆنا

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر جیڕۆنا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان جیڕۆنا لە یاریگای مۆنتیلیڤی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانیا.

جیڕۆنا بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیا دێت و ریال مەدریدیش بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت.

بۆ ئەو یارییە ئانچێلۆتی لە تواناكانی هەریەك لە داڤید ئالابا، ئیدێر میلیتاو، تێبۆ كۆرتوا و ئاردا گولەر بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كیپا

هێڵی بەرگری: مێندی، ناچۆ، رودیگەر، كارڤاخال

هێڵی ناوەند: كاماڤینگا ، چوامینی ،مۆدریچ ، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، خۆسێلو

بابەتی زیاتر

Back to top button