ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی هۆشداری دەداتە ڤینیسیۆس جونیۆر

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێش رووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر جیڕۆنا هۆشدارییەك دەدات بە ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەكەی.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان جیڕۆنا لە یاریگای مۆنتیلیڤی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانیا.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی دێڤێنسا سێنترال ئانچێلۆتی هەست بە نیگەرانی دەكات بەرامبەر ڤینیسیۆس، ئەمەش وایلێكردووە كە پێش یارییەكە ئاگاداری بكاتەوە لەوەی كە چی چاوەڕێی دەكات لە ناو یاریگای مۆنتیلیڤی.

لە دوایین یاری نێوانیاندا هێرشبەرە بەڕازیلیەكە رووبەڕووی گاڵتەپێكردن بوویەوە لە لایەن هاندەرانی یانە كەتەلۆنییەكەوە و ئەوەش وایكرد كە یاریزانەكە بیری لای یارییەكە نەبێت، یارییەكەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ دۆڕاند.

هەر بۆیە راهێنەرە ئیتاڵییەكە ڤینیسیۆسی ئاگادار كردووەتەوە كە ئەم گاڵتە پێكردنانە لە یارییەكەی ئەمڕۆ دووبارە دەبنەوە، چ لە رێگای هاندەرانەوە بێت یاخود لە رێگای لێدانی یاریزانەكانی جیڕۆنا.

ئامانجی كارلۆ ئانچێلۆتی ئەوەیە كە یاریزانەكە لە رووی دەروونییەوە ئامادە بكات تا دووبارە هەمان كێشەكان نەیەتەوە رێگای.

جیڕۆنا بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیا دێت و ریال مەدریدیش بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت.

ڤینیسیۆس جونیۆر و یاریزانانی جیڕۆنا

بابەتی زیاتر

Back to top button