یاریگا –
رۆژنامەی مارکا نهێنی نەگواستنەوەی هێرشبەرێکی گەورە بۆ ریال مەدرید ئاشکرا دەکات.
لە دوای چوونە دەرەوەی کەریم بێنزێما و پەیوەندی کردنی بە ئیتیحادی سعودی، ریال مەدرید تەنیا گرێبەستی لەگەڵ جود بێڵینگهام و خۆسێلو بۆ هێڵی پێشەوە واژۆ کرد.
دەستەی کارگێڕی ریال خەریکی هەڵسەنگاندنی وەرزسی وەرزشی 2023/2024. رۆژنامەکە دووپاتیدەکاتەوە، رای گشتی هەموو ئەندامان بریتییە لە؛ کەمی گۆڵ و کەمی ژمارەی هێرشبەران.
لە 10 ساڵی رابردوودا، ریال مەدرید خراپترین رێژەی گۆڵکردنی تۆمار کردووە، تەنیا چوار هێرشبەری لە لیستی یاریزاناندا هەیە، ئەم بیانووانەش بەسن، تاوەکو دەستەی کارگێڕی بە خراپی پلانە وەرزشییەکەی مەدرید، تاوانبار بکرێن.
هەرچەندە ریال مەدرید، هەموو پلانێکی بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بوو، بەڵام لە کۆتاییدا، ئەستێرە فەرەنسییەکە لە پاریس سانجێرمان مایەوە.
ریال مەدرید هیچ هێرشبەرێکی گەورەی نەگواستەوە، چونکە دەیەوێت پارە بە تەواوی بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ کۆبکاتەوە.
گرێبەستی ئێمباپێ لە کۆتاییەکانی حوزەیرانی ساڵی 2024 بەسەر دەچێت، ئەگەر ریال مەدرید سەرکەوتووبێت لە رازیکردنی، ئەوا کیلیان بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە مەدریدەوە دەکات و دەتوانێت لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، گفتوگۆکان لەگەڵ مەدرید، دەستپێبکات.
ئێمباپێ لە هاوینی 2022 نزیکبوو پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات، بەڵام ئەوکات گرێبەستەکەی لەگەڵ سانجێرمان نوێکردەوە.