یاریگا
داڤیدێ فێراتێسی ناوەڕاستکاری ئیتاڵی ئینتەرمیلان لە ماسولکەکانی تووشی پێکان بووە.
یانەی ئینتەرمیلان ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی لە کلینیکی هیومانیتاس پشکنینی پزیشکی داڤید فراتێسی کراوە و دەرکەوتووە کەمێک ماسولکەکانی رانی ر استی پێکانی هەیە.
تۆڕی هەواڵی سکای ئیتاڵیا زانیاری دەستکەوتووە، ناوەڕاستکارەکەی نێراتزۆری لە دوو یاری داهاتووی ئینتەرمیلان بەرامبەر سالێرنیتانا لە خولی ئیتاڵیا و بێنفیکا لە چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکات.