یاریگا –
بە شێوەیەکی فەرمی، کارنێی چوکوێمیکا، گەڕایەوە مەشقەکانی چێڵسی.
کەمێک لەمەوبەر، پێگەی فەرمی یانەی چێڵسی بڵاویکردەوە، کارنێی چوکوێمیکا، بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، ئەمڕۆیش یاریزانەکە گەڕاوەتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکانی تیپەکەی.
بلوز ئاماژەی بەوەیش کردووە، یاریزانە تەمەن 19 ساڵانییەکە ئامادەیە بۆ یارییەکەی فولهام، کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە یاریگای کراڤن کوتەیچ، دەبنە میوانی ئەو یانەیە.
Back in full team training. 😄
An update on Carney and eight other Blues ahead of our trip to Craven Cottage.
— Chelsea FC (@ChelseaFC) September 29, 2023
چێڵسی لەم وەرزەیش بە دەست زنجیرەیەک پێکان دەناڵێنێت، ئێستا هەریەکە لە یاریزانان، ریس جەیمس، رۆمۆیۆ لاڤیا، فۆفانا، ئێنکونکو، چالۆبا، بێن چولوێل، مارکۆس بێتێنێلی و بێنۆیت بادیاشیل، لە لیستی یاریزانە پێکراوەکانی یانەکەن.
یانەکە لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە شەس یاریدا خاوەنی تەنیا یەک بردنەوەیە، بە کۆکردنەوەی تەنیا 5 خاڵ، پلەی چواردەیەمی خولەکەی گرتووە.
Thank you for your support tonight, Blues! 💙 pic.twitter.com/6Gnm3QrLqL
— Chelsea FC (@ChelseaFC) September 27, 2023