ئیسپانیاگرنگترین

کارلۆ ئانچێلۆتی سێ هەواڵی خۆشی راگەیاند

Yariga App

یاریگا

سبەی شەممە لە یارییەکانی گەڕی هەشتەمی لالیگا، لە کاتژمێر 19:30 بە کاتی کوردستان ریال مەدرید دەبێتە میوانی جیرۆنا.

یارییەکە دەبێتە یاری لوتکەی ئەم گەڕەی خولەکە، بەهۆی ئەوەی جیرۆنا بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە، ریال مەدریدیش بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

کەمێک لەمەوبەر کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید سێ هەواڵی خۆشی بۆ هاندەرانی یانەکەی راگەیاند و گوتی:

سبەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت، هیچ گرفتێکی نییە و دەتوانێت 90 خولەکی تەواو یاری بکات

لە بارەی پێکانەکەی ئانتۆنی رودیگەریش گوتی:

رودیگەر زۆر باشە، هیچ گرفتی نییە و بەشداری مەشقەکانی کردووە، ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی جیرۆنا.

سەبارەت بە دەیڤد ئەلاباش گوتتی:

پێکانەکەی قورس نییە، سبەی پشوی پێدەدەم، بەڵام هەوڵدەدەین بۆ یارییەکەی ناپۆلی لە رۆژی سێشەممەدا ئامادەبێت.

ریال مەدرید لەم وەرزە هەر لە سەرەتاوە بەدەست زنجیرە پێکانێکی یەک لەدوای یەک دەناڵینێت، کارڤاخال، سێبایۆس، فێرلان مێندی و ڤینیسیۆس لەو یاریزانانەن کە تازە لە پێکان چاکبوونەتەوە.

تیبۆ کۆرتوا و ئێدێر میلیتاویش بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆیان زیاتر لە نیو وەرز یاری ناکەن، هاوکات ئاردا گولەری تورکی دوای تەنیا چەند رۆژێک لە گەڕانەوەی، جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو، بۆ ماوەی مانگێکی دیکە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button