ئیسپانیا
یاریزانێکی دیکەی ریال مەدرید تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
ریال مەدرید ئەم وەرزە لەسەر ئاستی هەردوو تیپەکانی پیاوان و ئافرەتان تووشی گرفتی گەورە لە پێکانی یاریزانەکانی بووە و ژمارەیەک لە یاریزانەکانی ئەو یانەیە بەهۆی پێکان تاوەکو کۆتایی وەرز ناتوانن بەشداری هیچ یارییەک بکەن.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارۆلین ڤیەر خانمە یاریزانی سکۆتلەندی یانە شاهانەکان، لە کاتی ئامادەکاری لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو خانمە یاریزانە بەهۆی ئەم پێکانەی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و بەم هۆیەوە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکان دادەبڕێت و ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکاتەوە.
لەلایەن خۆشیەوە پێدرۆ مارتینێز لوسا راهێنەری هەڵبژاردەی سکۆتلەندا پێکانە قورسەکەی خانمە یاریزانی هەڵبژاردەکەی و یانەی ریال مەدریدی پشت راستکردەوە.