” قسەی بەرپرسانی ریال مەدرید گاڵتەجاریە ”
یاریگا
میگێل ئانخێل مارین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، قسەکانی بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید لەسەر هێرشکردنە سەر ناوبژیوانانی لالیگا بە گاڵتەجاڕی ناوبرد.
میگێل ئەنجێل جێل مارین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، دوای شکستەکەی مێرنگی لە یاریی دێربی مەدرید ، لەڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانیانەوە کلب تیڤی و کەناڵە نافەرمیەکانی دیکە میدیا توڕەیی خۆی بەرامبەر بە هێرشی بەرپرسانی مێرنگی بۆ سەر ناوبژیوانانی لالیگا دڕکاند.
ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئەتلەتیکۆ لە کۆبونەوەی تایبەتدا باسی ڕووداوەکانی دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە و مشتومڕەکانی ناوبژیوانی ئەلبرۆلا ڕۆخاسی کردووە، هەروەها تۆمەتی نوێی بۆ یانەی ڕیال مەدرید هێناوەتەوە.
ڕۆژێک دوای دێربی، ڕیال مە درید لە رێگەی کەناڵی فەرمی خۆی پێداچوونەوەی بە چەند دیمەنێکی گوماناوی ناوبژیوانی یاریی دێربی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ناوبژیوان لە ئاستی یەکەمی پێویست نەبووە، بۆیە بە کەڵکی بەڕێوەبردنی یارییەکی وەکو دێربی نەبووە، بەڵام خێل مارین پێیوایە بڕیارەکانی ناوبژیوان بە تەواوی ڕاست بوون و هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ئەنجامەکە نەبوو.
بەرێوەبەرەکەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەمبارەوە دەڵێت
بەرپرسانی ریال مەدرید بەردەوام دەستوەردان لە کاری ناوبژیوانەکان دەکەن. کەشێکی بەرگە نەگیراویان بۆ ناوبژیوانان دروست کردووە. ئەو شتانە کە بۆ هێرشکردنە سەر ناوبژیوانەکان بەکاریدەهێنن، جێگەی پێکەنیناوییە. بەم شێوەیە ڕیاڵ کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی کاری ناوبژیوانان دەبێت