یاریگا –
گروپی فێنوەی سپۆرتس، خاوەنی لیڤەرپوول، پشکێکی یانەکەی فرۆشتە کۆمپانیایەکی وەبەرهێنی وەرزشی ئەمریکی بە ناوی دایناستی ئیکوتی.
فێنوەی سپۆرتس، بەبڕی 100 ملیۆن دۆلار، پشکی فرۆشتووەتە ئیکوتی گروپ، بەهای خەمڵێندراوی لیڤەرپوول دەگاتە 5.3 ملیار دۆلار، واتە نزیکەی 1.9% پشکەکانی فرۆشتووە.
داهاتی فرۆشتنی ئەو پشکانە، راستەوخۆ بە قەرزی بانەکان دەدرێت، کە بۆ دروستکردنی چەند پڕۆژەیەک بە قەرز وەرگیرابوون.
بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیا ئەمریکییەکە جەختیکردەوە، فرۆشتنی پشکەکانی لیڤەرپوول بۆ تەندروست هێشتنەوەی دارایی یانەکەیە و دەبێتە رێگەیەک بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر بۆ یانەکە.
هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵ، باس لە فرۆشتنی تەواوەتی یانەکە کرا، بەڵام وا دیارە کێشە داراییەکان چارەسەرکراون و بە فرۆشتنی چەند پشکێک، دۆخی دارایی راستەڕێ دەکەنەوە.
جۆناسان نێڵسن، هاوخاوەنی کۆمپانیای دایناستی ئیکوتییە، وەبەرهێنانی زۆریان لە وەرزشدا کردووە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە دەبنە بەشێک لە دامەزراوەیەکی گەورەی وەرزشی. دەیڤد گینسبێرگ، جێگری سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی فێنوەی، گەورە راوێژکارە لە دایناستی ئیکوتی.