ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ لەسەر پێکانی رودیگەر و ئەلابا

Yariga App

یاریگا –

ئەنتۆنی رودیگەری ئەڵمانی، بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی کردووە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، میوانداری یانەی لاس پاڵماسی کرد، یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و سێ خاڵی دیکەی گرنگی بەدەستهێنا.

بەڵام پێکانی یاریزانان خۆشی سەرکەوتنەکەی کەمکردەوە، کاتێک دەیڤد ئەلابا لە خولەکی 41 یارییەکە بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت.

هەروەها ئەنتۆنی رودیگەر لە دوا ساتەکانی یارییەکە هەستی بە ئازار دەکرد لە قاچیدا و دەشەلی، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای مەدریدییەکان درووستکرد.

بەڵام پێگەی کۆپێ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ بەرگریکارە ئەڵمانییەکە کراوە، دەرکەوتووە پێکانەکەی سەخت نییە، تەنیا هەندێک ئازار لە ماسولکەی قاچیدا هەیە.

پێگەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە، رودی بەبێ گرفت ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی جیرۆنا و بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆیشی کردووە.

هاوکات بەپێی هەمان سەرچاوە، سبەی پشکنینی پزیشکی جۆری MRI بۆ دەیڤد ئەلابا دەکرێت و ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button