ئینگلتەراگرنگترین

جەیمس مادیسن دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێکانەکەی جەیمس مادیسن سەخت نییە، رۆژی شەممە یاری دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، تۆتنهام لە دێربی باکووری لەندەن رووبەڕووی ئارسیناڵ بووەوە، یارییەکە بە یەکسانبوون و بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات.

ئەستێرە ئینگلیزەکە لە خولەکی 78ـی یارییەکە بەهۆی پێکانێک لە ئەژنۆیدا یاری جێهێشت، پێشبینیش دەکرا پێکانەکەی ئاسان نەبێت.

چرکە ساتی پێکانەکەی مادیسن

بەڵام ئەمڕۆ رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، پێکانەکەی جەیمس مادیسن سەخت نییە، بۆ یارییەکەی رۆژی شەممە، بەرامبەر لیڤەرپوول یاری دەکات.

گەڕانەوەی ئەستێرە تەمەن 26 ساڵانییەکە هێزێکی زیاتر بە تۆتنهام دەبەخشێت، بەوپێیەی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە کۆی ئەنجامدانی 6 یاری بەشداربووە لە کردنی 6 گۆڵ بۆ تیپەکەی، 2 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵیشی درووستکردووە.

هەر بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولەکەی بەدەستهێنا.

مادیسن لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ لە پرێمەرلیگ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button