خوله‌کانی دیکە

نەسر و ئینتەر مەیامی رووبەڕووی یەک دەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسری سعودی و ئینتەرمەیامی، بریارە لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەڕوی یەک ببنەوە.

هەندێک رکابەری لە جیهانی تۆپی پێدا هاندەران لە هەموو جیهانەوە رادەکێشن. یەکێک لەوانە ململانێی نێو یاریگا لەنێوان لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو. لە کاتێکدا هەواداران لەو بڕوایە نەبوون دەرفەتێکی دیکەیان دەست بکەوێت بۆ بینینی ئەم رکابەرییە لە ئەوروپا، بەڵام وا بڕیارە جارێکی دیکە ئەم رووبەڕووبونەوەیە هەڵبگیرسێتەوە.

عەلی عەنزی، پەیامنێری سعودی لە پۆستێک دا لە تۆری ( X) دەڵێت:

کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی بەبازاڕکردن هەوڵدەدات یارییەکی دۆستانە لە نێوان نەسر و ئینتەر میامی لە چین ئەنجام بدات.

تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە کە ئایا ئەو بازرگانە جیهانییە دەتوانێت گرێبەستێکی لەم شێوەیە واژوو بکات یاخود نا. هەرەها جێگای ئاماژەیە، یانەی نەسر لە مانگی یەکدا بانگهێشتنامەی بۆ بەشداریکردن لە چەند یارییەکی دۆستانە لە چین وەرگرتووە، پێدەچێت یەکێک لە یارییەکان دوو ئەفسانەکە بۆ کۆتا جار لە یاریگادا رووبەڕووی یەک بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button