ڤینیسیوسێکی نوی لە لالیگا دەردەکەوێت

یاریگا –
راهێنەری جیرۆنا پێی وایە ساڤیۆ ئەستێرەیەکە لە ئاستی قەبارەی ڤینیسیۆس.
کێ پێی وابوو دوای 7 هەفتە لە لالیگا جیرۆنا دەگاتە لوتکەی رێزبەندییەکە؟ گەشبینترین هاندەری ئەم یانەیە لە خەودا شتێکی وای نەبینی، بەڵام جیرۆنا پێشەنگە لە سەرووی ریال مەدرید و بارسێلۆنادایە.
یەکێک لە هۆکاری سەرکەوتنەکانی جیرۆنا یاریزانێکە بە ناوی ساڤیۆ ئۆلیڤیێرا. یاریزانە بەڕازیلییە تەمەن 19 سالانەکە، کە بە خواستن لە یانەی ترۆیسی فەرەنساوە پەیوەندی بە جیرۆناوە کردووە،لە دوایین حەوت یاریدا دوو گۆڵ و 4 ئەسیستی کردووە، میشێڵی راهێنەری جیرۆنا بە ڤینسیۆ جونیۆر بەراوردی دەکات.
وەرزی رابردوو بە خواستن لە یانەی ئایندهۆڤن یاریی دەکرد، بەڵام نەیتوانی لەو یانەیەدا بە شێوەیەکی بەرچاو بدرەوشێتەوە. بەڵام لەم وەرزەدا هەموو شتێک بۆ ئەو بە شێوەیەکی جیاواز بەرەوپێش چووە.
میشێڵ ستایشی ساڤیۆی کرد و دەڵێت:
ڤیدیۆی یارییەکانی ئەویان کە پیشانمدا سەرنجی راکێشام و پێم وابوو یاریزانێکی زۆر باشە و داهاتوویەکی گەورەی هەیە، ئەویش وابوو. لە مۆندیالی خوار 20 ساڵان ئاستیکی بەرچاوی هەبوو و دڵنیام لەم وەرزەدا دەتوانێت یارمەتیمان بدات. رەنگە ئەمە زیادەڕەوییەک بێت، بەڵام دوای ڤینیسیۆس، ئەو یاریزانەی لە ئاستی خۆیدا کە توانیویەتی چاوەکان سەرسام بکات، ساڤیۆیە. لە یارییەکانی یەک بە یەکدا ساڤیۆ تەواو وەک ڤینیسیۆس وایە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاسان نییە. “دەتوانێت لە هەر تیپێکدا جیاوازی دروست بکات”.