ئاسیاسعوودیە

فەرمی: راهێنەری هیلال لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت

Yariga App

یاریگا –

فەهد بن نافل سەرۆکی یانەی هیلالی سعودی، هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە دوورخستنەوەی خۆرخێ خیسوسی راهێنەری پورتوگالی ئەم تیپە دەکەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی جۆراوجۆر لەسەر ناکۆکی نێوان خۆرخێ خیسوس لەگەڵ ئەستێرەکانی هیلال و ئەگەری دوورخستنەوەی وەک راهێنەری ئەم تیپە بڵاوبووەتەوە.

بن نافل لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) نووسیویەتی: رۆژی هەینی یانەی هیلال هەشتەمین یاری خۆی لە خولی سعودیە ئەنجام دەدات، گەشتێک کە ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی تەواوکردنی دەکەین بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ دۆخی دامەزراوەکە و ئەو کارانەی کە یاریزانان و ستافی تەکنیکی و کارگێڕی و پزیشکی یانەکە پێیەوە ماندوو بوونە.

سەرۆکی یانەی هیلال لە درێژەدا نووسیویەتی:

ئەنجامی ئەم گەشتە تا ئێستا 5 بردنەوە و دوو یەکسانبوون بووە و هیچ دۆڕانێکمان نەبووە. لەم ماوەیەدا بە دۆخێکدا تێپەڕین کە یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ بەهێزکردنی تواناکانمان و راستکردنەوەی هەڵەکانمان لە داهاتوودا.

رەخنە گرتن مافی هەموو کەسێکە و پێشوازی لێدەکرێت و یارمەتیدەرە بۆ هەڵسەنگاندنی هەر شتێک. لەوانەیە تیمەکە تووشی هەڵاوسان بێت، کە ئەمەش بەرپرسیارێتی هەموو ئەو کەسانەیە کە کارەکەیان پێ سپێردراوە. باش بێت یان خراپ، تیمەکە سێ لایەنی هەیە، یاریزانان و ستافی تەکنیکی و ستافی بەڕێوەبردن.

لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە:

هەموومان پشتگیری ئەستێرەکانمان دەکەین لەژێر رێنمایی خیسۆس و دەستی یەکدەگرین بۆ ئەوەی هیلال بەردەوام بێت لە سەرکەوتنەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button