یاریگا –
بەرەبەیانی پێنجشەممە دەستەی کارگێڕی یانەی نەسری سعودی، گویدۆ فینگای ئیتاڵی وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکەی راگەیاند.
یانەی نەسر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دەستەی کارگێڕی ئەم یانەیە بڕیاری داوە گویدۆ فینگا وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکەیان هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی بتوانێت خواستی هاندەرانی نەسر لە سەرانسەری جیهان بەدیبهێنێت.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەم دامەزراندنە لە چوارچێوەی ستراتیجی یانەکەدایە بۆ بەردەوامبوون لە پێشکەوتنە گەورەکانی وەرزشی سعودیە لە رێگەی بەرزکردنەوەی تواناکانی یانەکە و لە رێگەی راکێشانی دیارترین شارەزایانی نێودەوڵەتی و هاوکارە بۆ پەرەپێدانی کەرتی وەرزشی و گەیشتن بە ئامانجەکانی سعودیە.
AlNassr Appoints Guido Fienga as CEO ✍️ pic.twitter.com/voqynHxsnE
— AlNassr FC (@AlNassrFC_EN) September 27, 2023
گویدۆ فینگا کە یەکێکە لە بەڕێوەبەرە بەناوبانگ و بەئەزموونەکانی ئیتاڵیا، زیاتر لە 25 ساڵە لە ناو وەرزش و دەرەوەی وەرزشدا چالاکە. گرنگترین ئەزموونی فینگا دەگەڕێتەوە بۆ یانەی رۆما، کە لە ساڵی 2013ەوە پۆستی جۆراوجۆری وەرگرتووە و دواجار لە ساڵی 2018 وەکوو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە هەڵبژێردرا.
هەروه ها ساڵانێکی زۆر وەک بەڕێوه بەری گشتی چه ندین دامەزراوه ی دارایی کاری کردووه و ئه زموونی هه یه له بواری راگەیاندن و رووماڵی تەلەڤزیۆنی.
ئەندامانی دەستەی کارگێڕی نەسر سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەحمەد ئەلغامدی دەربڕی بۆ چالاکییەکانی لەم ماوەیەی دواییدا، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە بەهۆی سەرکەوتنەکانییەوە لە ئیدارەی یانەکە بە پۆستێکی جیاواز بەردەوام دەبێت.