فه‌ره‌نساگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی کیلیان ئێمباپێ ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ستافی تەکنیکی یانەی پاریس سانجێرمان پەلە لە گەڕانەوەی کیلیان ئێمباپێ ناکات.

یەکشەممەی رابردوو لە کلاسیکۆی فەڕەنسا، پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دۆ پرێنس، میوانداری مارسیلیای کرد، یارییەکەی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

هەر لە گێمی یەکەم و لە خولەکی 32، کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یەکەمی یانەکە بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت، تا ئێستایش نەگەڕاوەتەوە مەشقەکانی تیپەکەی.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، ئامانجی ستافی تەکنیکی پاریس ئەوەیە یاریزانەکە بە رێژەی %100 ئامادە بکەن بۆ یارییەکەی نیوکاسڵ، لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەو یارییە لە یاریگای سانت جەیمس پارک بەڕێوەدەچێت.

دوێنێ پشکنینی پزیشکی سەرەتایی بۆ یاریزانەکە کرا، دەرکەوت لە پاژنەی پێیدا پێکانی هەیە، سبەی هەینی جارێکی دیکە پشکنینی پزیشکی وردی بۆ دەکرێت و ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری دەکرێت.

بۆیە سانجێرمان هیچ مەترسیەک لەسەر یاریزانەکە درووست ناکات، کیلیانی تەمەن 24 ساڵان رۆژی شەممەی داهاتوو لە لیگ وەن بەرامبەر کلێرمۆن یاری ناکات، تا بەباشترین شێوە بۆ گەشتەکەی ئینگڵتەڕا ئامادەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button