ئینگلتەرا

ریس جەیمس لەلایەن پریمەرلیگەوە سزادرا

Yariga App

ریس جەیمس بەرگریکاری چێڵسی بە بێ ئەوەی یاری بکات لەلایەن بەرپرسانی پریمەرلیگەوە سزادرا بەهۆی قسەوتن بە ناوبژیوان.

ریس کاپتنی چێڵسی، لە ئێستادا بەدەست پێکانێکی درێژخایەنەوە دەناڵێنێت بەڵام لەنێو یاریگا ئامادەبوو لەو یارییەی چێڵسی بە ئەستۆن ڤیلا دۆڕا.

دوای فیکەی ناوبژیوان لە تونێلی چوونە دەرەوەدا، ریس رێگەی بە ناوبژیوان گرتووە و قسەی پێ وتووە بەهۆی بڕیارەکانی لە کاتی یارییەکەدا.

لە بەیاننامەکەی پریمەرلیگدا هاتووە، ریس سزا دەدرێت بە تۆمەتی ” بەدرەوەشتی و/یان سوکایەتی و/یان جوێن و قسەی ناشرین”

ناوبراو تاوەکو 29ی ئەم مانگەی لەبەردەم دایە تاوەکو روونکردنەوە بدات لەسەر ئەو کارەی دواتر سزاکەی رادەگەیەنرێت و یەکێک لە ئەگەرەکان سڕکردنیەتی بۆ چەند یارییەک.

بابەتی زیاتر

Back to top button