ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پاڵێوراوە سەرەکییەکان بۆ شوێنگرتنەوەی ئانچێلۆتی

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری برایتن بۆ شوێنگرتنەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی لە پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید پاڵێوراوە.

داهاتووی ئانچێلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید، جارێکی دیکە کەوتووەتە نێو باسەکان، بە تایبەت دوای دۆڕانی یاری دێربی مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بە ئەنجامی 3-1.

چەندین راپۆرت باسیان لە کۆبوونەوەیەکی خێرای دەستەی کارگێڕی مەدرید بۆ دەستنشانکردنی چەندین ناوێک کردووە، تاوەکو لە دوای بەسەرچوونی گرێبەستی ئانچێلۆتی لە هاوینی داهاتوو.

رادیۆی کادێنا سێر روونیکردووەتەوە، هەریەکە لە رۆبێرتۆ دی زێربی و چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن، دوو پاڵێوراوی سەرەکین بۆ شوێنگرتنەوەی ئانچێلۆتی.

دی زێبری لە دوای چوونە دەرەوەی گراهام پۆتەر لە برایتن، بووە راهێنەر و لە یەکەم وەرزیدا پلەی شەشەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا و بۆ یەکەمجار، یانە شین و سپی پۆشەکەی گەیاندە پاڵەوانیەتییەکی ئەوروپی.

ئانچێلۆتی لە دوا پرێس کۆنفرانسیدا روونیکردەوە، حەز دەکات ئاڵۆنسۆ لە شوێنگرەوەی خۆی ببینێت، ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی زیاتری راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەرازیل.

بابەتی زیاتر

Back to top button