ئاستۆن ڤیلا جارێکی تر لۆگۆکەی دەگۆڕێت
یاریگا –
یانەی ئاستۆن ڤیلا کە بەم دواییە لۆگۆی یانەکەیانی گۆڕیبوو، بەنیازە لۆگۆیەکی نوێ بۆ وەرزی داهاتوو نمایش بکات.
یانەی ئاستۆن ڤیلا رایگەیاند، دوای تەنها وەرزێک و دوای راوێژکردن لەگەڵ هاندەران کە تێیدا بڕیار لەسەر گۆڕانکارییەکە درا، لۆگۆی نوێی یانەکەیان لادەبەین. لۆگۆی بازنەیی ئێستا لە نیوەی دووەمی وەرزی رابردوودا دوای دەنگی هاندەران هەڵبژێردرا.
بەڵام دوای ئەوەی تەنها شەش یاری بەسەر وەرزی نوێی پرێمەرلیگدا تێپەڕیوە، ڤیلا هەستی بەوەکرد دیزاینە نوێیەکە بەکەلک نایەت و ئێستا بەدوای دیزاینێکی نوێدا دەگەڕێت پێش یادی 150 ساڵەی یانەکە بۆ ساڵی داهاتوو.
لە بەیاننامەیەکدا کە رۆژی سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، یانەکە هۆکاری خۆیان بۆ بڕیارەکە روونکردووەتەوە و رایگەیاندووە، لۆگۆ نوێیەکە کاریگەریی خوازراوی نەبووە. لە روونکردنەوە درێژەکەی ڤیلادا هاتووە: “وەک لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی دەستەی کارگێڕی لەگەڵ پانێڵێکی هاندەرانی راگەیەندرا، ئەستۆن ڤێلا بەنیازە دووبارە پەیوەندی بە هاندەرانی بکاتەوە بۆ گەڕان بەدوای بژاردەکاندا بۆ لۆگۆیەکی هەمیشەیی نوێ پێش یادی 150 ساڵەی یانەکە لە ساڵی داهاتوودا.
As communicated at the recent meeting of its Fan Advisory Board, Aston Villa is planning to re-engage with supporters to explore options for the selection of a permanent new-look crest ahead of the club’s 150th anniversary next year.
— Aston Villa (@AVFCOfficial) September 26, 2023
ئاماژەی بەوەشکرد، یانەکە لە روانگەی ناوخۆیی و جیهانی و بازرگانییەوە کاریگەرییەکانی ئەم گۆڕانکارییە و کاردانەوەکان بەرامبەر بە لۆگۆی ئێستا هەڵدەسەنگێنێت و گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە لۆگۆی ئێستا مەرجەکانی تێدا نییە و ئەو کاریگەرییەی نییە کە چاوەڕوان دەکرا لە یارییەکەدا کاتی ناساندنی.”
بەم زووانە ئاستۆن ڤیلا لە کۆبوونەوەیەکی نوێی راوێژکاریدا لەگەڵ هاندەران تاوتوێی لۆگۆیەکی دیکە دەکات.
لۆگۆی ئێستا لە کاتی دەنگدانێکدا لەلایەن هەوادارانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا و 77%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، بەڵام دواجار بڕیاری گۆڕینی دراوە.
زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان رەخنەیەیان لە دیزاینە نوێیەکەی یانەکە گرتووە بو هۆی ئەوەی لێکچوونیکی زۆری هەیە لەگەل لۆگۆی یانەی چێڵسی.