ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مۆرینیۆ ئەستێرەیەكی مانچێستەر یونایتدی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی رۆمای ئیتاڵی بە راهێنەرایەتیكردنی خۆسێ مۆرینیۆ دەیەوێت قەیرانەكانی جەیدن سانچۆ لەگەڵ تێن هاخ و مانچێستەر یونایتد بقۆزێتەوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەكەی.

لە پێش یارییەكانی هەفتەی چوارەمی پرێمەرلیگ تێن هاخ لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەكە ووتی: جەیدن سانچۆ ئەم هەفتەیە بەشێوەیەکی باش مەشق و راهێنانی نەکرد، ئاستی لاواز بوو، بۆیە بڕیارمدا دووریبخەمەوە.

لەدوای ئەو لێدوانە سانچۆ سەڕجەم ئەو قسانەی بە درۆ خستەوە و لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ووتی: تکایە باوەڕ بە هەموو ئەو شتانە مەکەن کە دەیخوێننەوە! رێگە نادەم خەڵکی شتگەلێک بڵێن کە دوورن لە راستییەوە، من ئەم هەفتەیە بەشێوەیەکی زۆر باش مەشق و راهێنانم کردووە، هۆکاری دیکە هەیە بۆ دوورخرانەوەم بەڵام قسەی لەسەر ناکەم، ماوەیەکی زۆرە من بوومەتە قوربانی، کە ئەمەیش دادپەروەرانە نییە.

سانچۆ چوونە نێو كارینگتۆنی لێ قەدەخە كراوە و ناتوانێت لەگەڵ تیمی یەكەمدا مەشق و راهێنان بكات و خواردن و خواردنەوە لەگەڵ تیمی یەكەم بخوات.

ئێستا یاریزانە ئینگلیزیەكە لەگەڵ تیمی دووەم مەشق و راهێنانەكان دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا رۆما دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی سانچۆ دەست پێبكات.

لە راپۆرتەكەی هەمان سەرچاوەشدا هاتووە، خۆسێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و راهێنەری گورگەكانی رۆما چێژ لە هەبوونی سانچۆ لە تیمەكەیدا وەردەگرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، شەیتانە سورەكان پێشوازی لە بیرۆكەی رۆیشتنی بە شێوەی خواستن دەكات، بە مەبەستی گەڕانەوەی ئاست و متمانەی بە خۆی.

لە كۆتاییشدا ئەوە خراوەتە روو، ئەگەر شتەكان بەوشێوەیە لەگەڵ تێن هاخ بەردەوام بێت ئەوا چاوەڕوان دەكرێت گرێبەستەكەی هەڵبوەشێندرێتەوە و ببێتە یاریزانێكی ئازاد.

جەیدن سانچۆ بە درێسی مانچێستەر یونایتد

بابەتی زیاتر

Back to top button