ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەورەکانی لەندەن ململانێ لەسەر تۆنی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ و چێڵسی لە ئێستاوە کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی ئیڤان تۆنی، هێرشبەری برێنتفۆرد دەکەن.

هەرچەندە میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ هەریەکە لە گابریێل خێسوس و ئێدی ئێنکێتیای لە پێکهاتەکەیدا هەیە، بەڵام رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، گەنەرز دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا، هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی تۆنی بدات، کە لەلایەن چێڵسییەوە چاودێری دەکرێت.

ئیڤان تۆنی، بە هۆی شکاندنی رێساکانی قومارکردنی تایبەت بە یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، بۆ ماەی هەشت مانگ راگیراوە، بەڵام بەم دواییە، مەشقەکانی لەگەڵ برێنتفۆرد دەستپێکردووەتەوە.

هەفتەی رابردوو، تۆماس فرانک، راهێنەری هەنگەکانی پرێمەلریگ دووپاتیکردەوە، ئەگەر ئۆفەری گونجاویان بۆ گواستنەوەی تۆنی پێبگات، ئەوا لە مێرکاتۆی زستانەدا، رێگە بەچوونە دەرەوەی دەدەن.

پێناچێت برێنتفۆرد، بە کەمتر لە 60 ملیۆن پاوەند، رێگە بە چوونە دەرەوەی تۆنی بدات، چونکە لە وەرزی رابردوودا، ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و یەکێک بوو لە هۆکارەکانی درەوشانەوەی برێنتفۆرد لە پرێمەرلیگ.

لە مێرکاتۆی زستانەدا، 18 مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی تۆنی دەمێنێت و پێناچێت گرێبەستەکەشی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button