یاریگا –
رافایێل لیاو، ئەستێرەی ئەیسی میلان رایدەگەیەنێت، بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بەلای ئەو گرنگترە لەو مووچە 10 ملیۆن یۆرۆییەی لە سعودیە وەریبگرێت.
هەرچەندە لیاو، لە داهاتوودا پەیوەندی کردن بە یانەیەکی سعودی رەتناکاتەوە، بەڵام ئێستا لە میلان دڵخۆشە و پێی وایە، ئێستا گەیشتوونەتە خاڵێک کە دەتوانن چامپیۆنزلیگ ببەنەوە.
میلان دەمێکە بێ نازناوی ئەوروپییە و دواجار لە ساڵی 2007 نازناوەکەیان بردەوە، بەڵام لە وەرزی رابردوو گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی، لەم وەرزەشدا چاویان لە دووبارەکردنەوەی سیناریۆییە گەورەکانە. لیاو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری GQی پۆرتوگالی دەڵێت
پێم وایە میلان لەسەر رێچکەیەکی دروست دەڕوات و توانیمان لە وەرزی رابردوو بە قۆناخی پێشکۆتایی بگەین، ئێستا ئامانجی ئێمە بردنەوەی نازناوەکەیە و بەردەوام لە رکابەرییەکاندا بین. دڵنیام لەوەی میلان دەتوانێت نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە، کە ئەمە ئامانجی سەرەکی ئێمەیە. باسی خۆم بکەم، هێشتا یاریزانێکی لاوم و دەمەوێت نازناو ببەمەوە، چامپیۆنزلیگیش خەونی هەموو یاریزانێکە.
لە بارەی ئەگەری پەیوەندی کردنی بە یانەکانی خولی سعودییەوە، لیاو گوتی
ناتوانیت هەرگیز بەردەوام شتەکان رەتبکەیتەوە، بەڵام من لە یانەیەکم کە پێشوازییەکی زۆرم لێدەکات و بەم دواییە گرێبەستەکەم نوێکردەوە، ئەگەر نیازی چوونە دەرەوەم نەبووایە، گرێبەستەکەم نوێ دەکردەوە. تاوەکو ئێستا نازناوی گەورەم بەدەستنەهێناوە تاوەکو پەیوەندی بە خولی رۆشنی سعودییەوە بکەم. لەم رۆژگارەدا، دەنگی پارە بەرزبووەتەوە، بەڵام بەلای منەوە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ گرنگترە لەو 10 ملیۆن یۆرۆیەی وەک مووچە لە سعودیە وەربگیرێت.
سبەی چوارشەممە، میلان لە خولی سێریا ئەی بەرامبەر کالیاری یاری دەکات.