ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

دوایین پێشهاتەكان سەبارەت بە كێشەكانی نێوان سانچۆ و تێن هاخ

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد بەهۆی تێكچوونی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئێریك تێن هاخ جەیدن سانچۆ ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا چوونە نێو كەمپ و مەشقەكانی مانچێستەر یونایتدی لێ قەدەخە كراوە.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی دەیلی میرەر هێرشەكەی سانچۆ بۆ سەر تێن هاخ هۆكاری سەرەكی ئەم قەدەخە كردنە بووە.

لە پێش یارییەكانی هەفتەی چوارەمی پرێمەرلیگ تێن هاخ لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەكە ووتی: جەیدن سانچۆ ئەم هەفتەیە بەشێوەیەکی باش مەشق و راهێنانی نەکرد، ئاستی لاواز بوو، بۆیە بڕیارمدا دووریبخەمەوە.

لەدوای ئەو لێدوانە سانچۆ سەڕجەم ئەو قسانەی بە درۆ خستەوە و لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ووتی: تکایە باوەڕ بە هەموو ئەو شتانە مەکەن کە دەیخوێننەوە! رێگە نادەم خەڵکی شتگەلێک بڵێن کە دوورن لە راستییەوە، من ئەم هەفتەیە بەشێوەیەکی زۆر باش مەشق و راهێنانم کردووە، هۆکاری دیکە هەیە بۆ دوورخرانەوەم بەڵام قسەی لەسەر ناکەم، ماوەیەکی زۆرە من بوومەتە قوربانی، کە ئەمەیش دادپەروەرانە نییە.

بەڵام دواتر یاریزانەكە تویتەكەی لە هەژماری تایبەتی خۆی سڕیەوە.

بەپێی زانیارییەكانی دەیلی میرەر، سانچۆ تەنانەت لەگەڵ یانەكەشدا ژەمەكانی ناخوات، لەگەڵ یاریزانە لاوەكاندا مەشق و راهێنانەكانی دەكات، بە بێ ئەوەی وادەیەكی دیاریكراو هەبێت بۆ گەڕانەوەی.

رۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتە روو، بە یەك شێواز كێشەكە چارەسەر دەبێت ئەویش ئەوەیە سانچۆ داوای لێبوردن لە تێن هاخ بكات، دەبێت كەسێك سازش بكات و بێگومان ئەو كەسەش نابێت تێن هاخ بێت.

لە هاوینی ساڵی 2021جەیدن سانچۆ لە ریزەكانی بۆرووسیا دۆرتمۆندەوە بە بەهای 85 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد و لەم وەرزەدا تەنیا سێ یاری بەشداری كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button