ئینگلتەراگرنگترین

نیوکاسڵ ژمارە پێوانەییەکی مێژوویی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و چەند ژمارەی پێوانەییەکی نوێیشی تۆمارکرد.

شەوی رابردوو، لە میانی یارییەکانی گەڕی شەشەمی پرێمەرلیگ، نیوکاسڵ یونایتد لە یاریگای برامۆڵ لەین بووە میوانی شێفیڵد یونایتد. نیوکاسڵ توانی یارییەکە بە ئەنجامێکی گەورە بباتەوە و 8 جار تۆڕی گۆڵی شێفیڵدی هەژاند.

گۆڵەکانی نیوکاسڵ، لە رێگەی هەریەکە لە یاریزانان، شۆن ڵۆنگستاف، دان بێرن، سڤێن بۆتمان، کالوم وێڵسن، ئانتۆنی گۆردن، میگێل ئالمیرۆن، برونۆ گویمارێش و ئەلیکساندەر ئیساکەوە کران.

بەو هۆیەش نیوکاسڵ بوو بە یەکەم یانە لە مێژووی پرێمەرلیگ 8 یاریزانی جیاوازیی لە یارییەکدا گۆڵیان کرد، ژمارە پێوانەییەکی مێژوویی تۆمارکرد.

جیا لەوە بۆ جاری یەکەم بوو لە مێژوودا، یانەکە توانی لە یارییەکی پرێمەرلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان سەرو 6 گۆڵ بکەن.

هاوکات ئەمە گەورەترین شکست بوو لە مێژووی شێفیڵد یونایتد، کە لەکۆی 4,988 یاری جاری یەکەم بوو یانەکە بە ئەنجامی 8-0 یارییەک بدۆڕێنێت، کە دووەم گەرەترین شکستیان لە ساڵی 1933 بووە بە ئەنجامی 10-3 بەرمبەر بە میدڵزبرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button