ئیتاڵیا

راهێنەرێک لە کاتی یاریی بێ هۆش دەبێت

Yariga App

یاریگا

تۆپی پێی ئیتاڵیا و هاندەرانی ڕۆژی یەکشەممە 2ـی تشرینی یەکەم لە یاریگای مێنتی چەند ساتێکی ناخۆشیان بەسەر برد.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، لە یاریی نێوان ڤیچێنزا و پێرگۆلێتزێ لە خولەکی 36 دوای ئەوەی ماتیۆ ئاباتێ راهێنەری یانەیدووەم لەگەڵ ناوبژیوانی یارییەکە دەبێتە دەمەقاڵێ، لەناکاو کۆنترۆلی لەدەستدا و بەرزی کەوت و پاشان بۆ چەند خولەکێک لە هۆش خۆیدەچێت.

سکای بڵاویشی کردەوە دوای لە هۆش چوونی راهێنەرەکە، تیمی پزیشکی یاریگا بەپەلە ئەو راهێنەرایان گواستەوە نەخۆشخانە و دوای چەندکاتژمێر یانەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند راهێنەرەکەتان تەندروستی باشە.

ئاباتێ دوای ئەوەی لە ساڵی 2018 بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا، ئاشکرای کرد تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button