یاریگا –
کارلۆ ئانچێلۆتی خۆی بە هۆکاری سەرەکی شکستە سەختەکەی دێربی مەدرید دەزانێت.
شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی گەڕی شەشەمی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ بووە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید.
دێربی مەدرید لە بەرژەوەندی رۆخی بلانکۆس کۆتایی هات. ئەلڤارۆ مۆڕاتا دوو گۆڵ و ئەنتوان گریزمان گۆڵەکەی دیکەی ئاتلێتیکۆی کرد، تاکە گۆڵەکەی مێرێنگیش لە رێگەی تۆنی کروس کرا.
پاش یارییەکە کارلۆ ئانچێلۆتی بەمشێوەیە بۆ میدیاکان دوا:
پلانەکەم؟ بێڵینگهامم لە پاڵ رۆدریگۆ لە هێڵی هێرشبردن یاریپێکرد، لوکا مۆدریچیش وەک یاریزانی ژمارە 10.
گرفتی سەرەکیمان هێرشبردن نەبوو، بەڵکو بەرگریکردن بوو، ئاتلێتیکۆ لە ئێمە باشتر یارییان کرد.
دوای ئەوەی گۆڵی سێیەمان لێکرا، گەڕانەوە زۆر قورس بوو.
پێموابوو بە زیادکردنی یاریزانێکی دیکە هێڵی ناوەڕاست کۆنتڕۆڵ دەکەین، بەڵام گرفتی گەورەمان لە هێڵی بەرگری بوو.
بە دیاریکراوی باسی یاریزانێک ناکەم، بەشێوەیەکی گشتی ئاستی تیپەکە خراپ بوو.
سێ گۆڵی هاوشێوەمان لێکرا، لە دەستپێکەوە باش نەبووین.
ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەو تیپەیە کە بە باشترین شێوە بەرگری دەکات، گرفتی ئێمەیش لە بەرگری کردن بوو.
چوامینی خولەکی زۆر یاری کردبوو، پێویستی بە پشوو بوو.
مۆدریچ وەک هەموو یاریزانەکانی دیکە باش یاری نەکرد، بە تەنیا ئەو بەرپرس نییە لە شکستەکە.
سیستەمی پێکهاتەکەم ناگۆڕم، ئەم یارییە یارمەتیدەرمانە تا هەندێک شت بگۆڕین.
من هۆکاری شکستەکەم، هەمووی لە ئەستۆ دەگرم.
🏁 FP: @Atleti 3-1 @RealMadrid
⚽ Morata 4', 46', Griezmann 18'; @tonikroos 35'#AtletiRealMadrid | #Emirates pic.twitter.com/plod7fcRzC— Real Madrid C.F. (@realmadrid) September 24, 2023