ئیسپانیا

سێرزۆ: ڤینیسیۆس خەریکە خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا دەگونجێنێت!

Yariga App

یاریگا

ئێریکێ سێرزۆ سەرۆکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا، لە چاوپێکەوتنەکەیدا پێش دێربی مەدرید،  جواو فیلیکسی لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر تێکەڵ کرد.

لە گرنگترین یاری گەڕی شەشەمی خولی ئیسپانیا، ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە. پێش ئەوەی بچێتە ناو یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ، ئێنریکی سێرزۆ سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە، تووشی هەڵەیەکی زەق بوو.

کاتێک سێرزۆ ویستی باسی جواو فیلیکسی هێرشبەری پێشووی یانەکەی بارسێلۆنا بکات، لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید  تێکەڵی کرد و گووتی

ڤینیسیۆس یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە و لە بارسێلۆنا خۆی دەسەلمێنێت. ئەو نەیتوانی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید جێی ببێتەوە، بەڵام لەبیرمان نەچێت کە هێشتا یاریزانی تیپەکەمانە

بابەتی زیاتر

Back to top button