ئینگلتەرا

راشفۆرد و پۆگبا داوایەکی راهێنەرەکەیان رەت دەکەنەوە

یاریگا –

مارکوس راشفۆرد و پۆڵ پۆگبا, رەتیانکردەوە قۆڵبەستی کاپتنی یانەکەیان لەسەردەمی راهینەرایەتی ئۆلی گونار سۆلشایەر لە مانچستەر یونایتد ببەستن.

چەند رۆژی رابردوو سۆلشایەر چاوپێکەوتنێکی وردی ئەنجامدا بۆ یەکەمجار لەدوای دوورخستنەوەی لە یانەی مانچستەر یونایتد باسی کێشەکانی تیپەکەی کرد.

لە بەشێکی قسەکانیدا ئەم راهێنەرە نەرویجییە رەخنەی لە دوو یاریزانە ئەستێرەکەی ئەم تیپە گرت کە چەندین جار داوای ئەویان رەتکردووەتەوە کە قۆڵبەستی کاپتنی ببەستن و بەهۆی ئەم رەفتارەیانەوە زۆر لێان بێهیوا و دڵگران بووە.

بە پێی هەواڵیکی دەیلی مەیل، هۆکاری ئەم بڕیارەی دوو ئەستێرەکە بۆ رەتکردنەوەی بەستنی قۆڵی کاپتنی شەیتانە سوورەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەیکە پۆگبا دەیویست یانەکە جێبهێڵێت و چاوەڕێی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەکرد تاووەکوو بە زووترین کات ئۆڵدترافۆرد جێبهێڵێت.

هەروەها دوای چەندین پێکان، ئەستێرە فەرەنسییەکە رەتیکردەوە ئەم ئەرکە قبوڵ بکات و بە راهینەرەکە گوتووە کە نایەوێت ئەم پۆستە قبوڵ بکات.

راشفۆرد یەکێکیتر بوو لەو یاریزانانەی کە ئەم بڕیارەی دا و هۆکارەکەی ئەوە بوو کە هەستی دەکرد ئامادە نییە بەرپرسیارێتییەکی وەها قورس لە یاریگادا قبوڵ بکات. بەتایبەت کە رەوشی یونایتد لەو کاتەدا زۆر سەخت بوو و بەڕێوەبردنی یاریزانەکان لە یاریگادا پێدەچوو کارێکی قورس بێت.

لە کۆتاییدا سۆلشایەر ناچار بوو روو لە هاری ماگوایەر بکات، کە هەڵبژاردنەکەی رەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام وا دیار بوو هیچ بژاردەیەکی تر بۆ ئەم راهێنەرە نەمابوویەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button