ئیسپانیاگرنگترین

پێرێز و ئانچێلۆتی بە نهێنی کۆبوونەتەوە

Yariga App

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید و کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانەکە بە نهێنی کۆبوونەتەوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، پێرێز و ئانچێلۆتی بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکی وەرزی یانەکە کۆبوونەوە و باسیان لە بردنەوە یەک لە دوای یەکەکان کردووە، سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی پێکانەکان. راهێنەری مەدرید هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ سەرۆکی یانەکە خستووەتەڕوو و ئەم جۆرە کۆبوونەوانەی بە گرنگ داناوە.

نوێکردنەوەی گرێبەستی ئانچێلۆتی؟

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، کارلۆ لاری لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە و لە ئەگەری جووڵەی دەستەی کارگێڕی لەم رووە، رەنگە پێی رازی بێت. لەم بارەیەوە رۆژنامەکە نووسیویەتی

لە بارەی داهاتووی کارلۆ لەگەڵ ریال مەدرید، هیچ شتێکی نوێ لە ئارادا نییە، دەستەی کارگێڕی مەدرید قسەی لەگەڵ هیچ راهێنەرێک نەکردووە و هیچ بژاردەیەکیان نییە. لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، مەدرید بە شێوازێک کاری کردووە، تاوەکو راهێنەرەکە نەڕوات، بیر لە قسەکردن لەگەڵ راهێنەری دیکە ناکەنەوە. یانە مەدریدییەکە دەیەوێت گرێبەستی کارلۆ نوێبکاتەوە، پێناچێت راهێنەرە ئیتاڵییەکە لاری هەبێت.

رۆژنامەکە زیاتر باسی لە چارەنووسی کارلۆ کردووە و دەڵێت

ئەمە پێنجەم وەرزی کارلۆیە لەگەڵ ریال مەدرید، تاوەکو ئێستا لەم وەرزەدا شەش یاری بردووەتەوە و وایکردووە لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی چامپیۆنزلیگ بێت و لە دوای میگێل مونیوز، دووەم باشترین راهێنەرە لە مێژووی مەدرید، لەڕووی ژمارەوە.

ژمارە گەورەکانی ئانچێلۆتی بەمشێوەیە دابەش کراون; 112 بردنەوە لە لالیگا، 37 بردنەوە لە چامپیۆنزلیگ، 17 بردنەوە لە جامی شا، 4 بردنەوە لە مۆندیالی یانەکان، 2 بردنەوە لە سوپەری ئەوروپا و دوو بردنەوەی دیکەش لە سوپەری ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button