ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

هالاند بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەرویج و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەردەوامە لە شكاندن و تۆماركردنی ژمارە پێوانەییەكان بە ناوی خۆیەوە.

رۆژی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری نۆتینگهام فۆرێستی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی ئینگلیزیدا.

هالاند توانی لە خولەكی 14ی یارییەكەدا گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆمار بكات.

بە كردنی ئەو گۆڵەش لە سەرەتایی وەرزی رابردووە تا ئێستا خاوەنی 44 گۆڵە لە پرێمەرلیگدا.

بەوەش گۆڵكارە نەرویجیەكە توانیویەتی لە چەند یانەیەكی خولەكە زیاتر گۆڵ بكات لە سەڕەتایی وەرزی رابردووە تا ئێستا.

ژمارەی گۆڵەكانیان لە سەرەتایی وەرزی رابردوو تا ئێستا:

  1. هالاند 44 گۆڵ
  2. چێڵسی 43 گۆڵ
  3. بۆرنمس 42 گۆڵ
  4. ئێڤەرتن 36 گۆڵ
  5. وۆلڤز 36 گۆڵ

لەم وەرزەدا گۆڵكارە لاوەكەی پێپ گواردیۆلا توانیویەتی هەشت گۆڵ بكات و لە پێشەنگی ریزبەندی گۆڵكارانی پرێمەرلیگدا دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button