ئینگلتەراگرنگترین

بڕونۆ هەڵوێستێکی بێوێنە لە بەرامبەر ئیڤانز دەنوێنێت

Yariga App

یاریگا –

بڕونۆ فێرناندێز، باشترین یاریزانی یاری شەوی رابردووی نێوان بێرنلی و مانچێستەر یونایتد، خەڵاتی باشترین یاریزانەکەی بەخشیە جۆنی ئیڤانز.

هەرچەندە فێرناندۆ تاکە گۆڵی یارییەکەی لەڕێگەی ئەسیستێکی جوانی ئیڤانزەوە کرد، یاریزانە پۆرتوگالییەکە خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی بردەوە، بەڵام هەستیکرد، ئیڤانز شایەنی خەڵاتەکەیە و پێی بەخشی.

بەر لەوەی بڕونۆ تاکە گۆڵی یارییەکە بکات، ئیڤانز بە لێدانی سەر گۆڵێکی بۆ شەیتانە سوورەکان کرد، بەڵام گۆڵەکە ئۆفساید بوو و هەژمار نەکرا، ئەو گۆڵەی ئیڤانز دەبووە یەکەم گۆڵی یاریزانی سکۆتلاندییەکە بۆ مان یونایتد لە 9 ساڵی رابردوودا.

جۆنی ئیڤانز
جۆنی ئیڤانز و بڕونۆ فێرناندێس لە یارییەکەی بێرنلی و مانچێستەر یونایتد دا

لە دوای یارییەکە ئیڤانز بە تۆڕی TNT Sports-ی راگەیاند

تەواوی خولەکەکانی یارییەکەم خۆش دەوێت، بەر لە یارییەکە هەستێکی سەیرت دەبێت، بەڕاستی خۆشییەکی لەڕادە بەدەرە. ئەمە 200-مین یاری من بوو لەگەڵ مان یونایتد، هەرگیز بڕوام نەدەکرد، بگەمە ئەم ژمارەیە. بەڕاستی خۆشترین شەوی ژیانمە.

لە دوای یارییەکەش، ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مان یونایتد ستایشێکی زۆری ئیڤانزی کرد و بە یەکێک لە باشترینەکانی یارییەکە وەسفی کرد.

سێشەممە، مانچێستەر یونایتد لە جامی کاراباو بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button