ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ماوەی دووركەوتنەوەی دی یۆنگ ئاشكرا كرا

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ماوەی دووركەوتنەوەی فرێنكی دی یۆنگ ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنایان ئاشكرا كرد.

دوێنێ بارسێلۆنا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری سێلتا ڤیگۆی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا.

لە خولەكی 36ی گێمی یەكەمدا دی یۆنگ بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و پابلۆ گاڤی جێگای گرتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت نیگەرانی بەسەر بارسێلۆنادا زاڵە دوای پشكنینە سەرەتاییەكان لەسەر یاریزانەكە دەركەوت كە پێكانی لە پاژنەی پێیدا هەیە و پشكنینی زیاتریش بۆ یاریزانەكە دەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەموو شتێك ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە یاریزانەكە پێش مانگی یانزە ناگەڕێتەوە بۆ یاریكردن و گومانی بەشداریكردنی لە كلاسیكۆی داهاتووشدا لەسەرە.

لە راپۆرتەكەی سپۆرتدا هاتووە، بە لایەنەی كەمەوە یاریزانەكە بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێك لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە وبەوەش لە چەندین یاری گرنگی بارسێلۆنا بێ بەش دەبێت.

دی یۆنگ ساتی پێكانەكەی

بابەتی زیاتر

Back to top button