ئیتاڵیا

ساسولۆ 4-2 یوڤێنتوس: گاتی سێ خاڵی پێشکەش ساسولۆ کرد

Yariga App

یاریگا

یوڤێنتوس لە گەڕی پێنجەمی سێریائەی بووە میوانی ساسولۆ و یارییەکەشی بە ئەنجامی 2-4 دۆڕاند.

گۆڵی یەکەم لەلایەن لۆریێنت یاریزانی ساسولۆ لە خولەکی 13 بە هۆی هەڵەی چیزنی گۆڵپارێزی یوڤێنتوس تۆمارکر، دواتر لە خولەکی 21 خانمە پیرەکە لە رێگەی ماتیس پینا بەرگریکاری بەرامبەر کە بە هەڵە گۆڵێکی لە یانەکەی کرد قەرەبووی ئەو گۆڵەی کردەوە.

پێشکۆتایی هاتنی گێمی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی 41 دۆمێنیکۆ بێراردی توانی بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی بیانکۆنێری بهەژێنێت و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگا کۆتایی هات.

نیوەی دووەم بەرەو کۆتاییەکانی نزیک دەکەتەوە و لە خولەکی 78 کیەزا توانی بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگا بهەژێنێت و ئەنجامی یارییەکەشی یەکسانکردەوە، بەڵام ئەمە کۆتایی یارییەکە نەبوو.

یارییەکە بەردەوامبوو و لە خولەکی 82 یاریزانانی ساسولۆ شوتێکیان ئاراستەی گۆڵی یوڤی کرد، چیزنی تۆپی یەکەمی گەڕاندەوە، بەڵام پینامۆنتی توانی سوود لە تۆپە گەڕاوەکە ببینێت و گۆڵی سێیەمی یانەکەی کرد و جارێکی دیکە خاوەن یاریگای پێشخست.

لە کاتێکدا یاریزانانی بیانکۆنێری لە هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بوون، بەڵام لەناکاو لە خولەکی 94 فێدیریکۆ گاتی بەرگریکاری یوڤی بە شێوەیەکی سەیر گۆلێکی لە دژی یانەکەی کرد و لە کۆتاییدا یارییەکەیان بە ئەنجامی 2-4 دۆڕاند.

یوڤێنتوس تووشی یەکەم دۆڕانی ئەم وەرزە لە سێریائەی بوو و بە 10 خاڵ مایەوە، هەرچی ساسولۆیە ئەو یانەیە توانی دووەم بردنەوەی ئەم وەرزە بەدەست بێنێت و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 6 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button