ئینگلتەرا

مانچێستەر سیتی شەشەم یاریی لەسەر یەک بردەوە

Yariga App

یاریگا

مانچێستەر سیتی دوای پێنج بردنەوەی لەسەر یەک لە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ، ئەمجارەیان لە گەڕی شەشەمی خولەکە و لە یاریگای خۆی پێشوازی لە نۆتینگهام کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 2-0 لە میوانەکەی بردەوە.

تەنها حەوت خولەک بەسەر یارییەکە تێپەڕی کرد بوو، کایل وۆلکەر بەرگریکاری باڵی راستی ستیزن ئاسیستێکی بۆ فیل فۆدن کرد و ئەو یاریزانەش توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەکەی بکات.

گۆڵەکەی فۆدن حەوت خولەکی بەسەر چوو، ئەمجارەیان ماتیۆس نۆنێس ئاسیستی بۆ ئێرلینگ هالاند گۆڵکارەکەی لاوەکەی یانەکەی کرد و ئەویش توانی بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی یانەکەی میوان بهەژێنێت. لاوە نەرویجیەکە بەم گۆڵە کۆی گۆڵەکانی لە پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگ گەیاندە 8 گۆڵ.

نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی مان سیتی کۆتایی هات، نیوەی دووەم یاریزانانی هەردوولا هەوڵی زۆریاندا تۆڕی گۆڵی یەکتری بهەژێنن، بەڵام هەموو هەوڵەکانی بێ سوود بوون و گرنگترین روداوی نیوەی دووەم، لە خولەکی 46 بوو کاتێک ناوبژیوانی یارییەکە رۆدری ناوەڕاستکاری ئیسپانی ستیزنی بە کارتی سوور دەرکرد.

مانچێستەر سیتی شەشەم یاریی لەسەر یەکی بردەوە، ئەو یانەیە ریکۆردی وەرزی 2016 بۆ 2017 یەکسانکردەوە، کاتێک لەو وەرزەش توانیان شەش یاریی سەرەتای وەرز لەسەر یەک ببەنەوە.

بەم بردنەوەی مانچێستەر سیتی کۆی خاڵەکانی لە پێشەنگایەتی پرێمەرلیگ گەیاندە 18 خاڵ، لە بەرامبەردا نۆتینگهام تووشی سێیەم دۆڕانی ئەم وەرزە بوو و بە حەوت خاڵ مانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button