ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواردیۆلا بێڵینگهامی هانداوە نەچێتە ریال مەدرید

لە رابردوودا هەمان رێگەی بەرامبەر بە هالاند بەکارهێناوە

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، هەوڵیداوە بێڵینگهام رازی بکات، نەچێتە ریال مەدرید.

پێگەی دێفێنسا سێنتڕاڵ بڵاویکردووەتەوە، پێپ گواردیۆلا و یۆرگن کڵۆپ تا دوا ساتەکان هەوڵیانداوە گرێبەست لەگەڵ جود بێڵینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بۆڕووسیا دۆرتموند واژۆ بکەن.

بەپێی هەمان پێگە، گواردیۆلا هەوڵێکی زۆری بێهودەی داوە تا بێڵینگهام رازی بکات پەیوەندی بە ریال مەدرید نەکات و روو لە ریزەکانی مانچێستەر سیتی بکات.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ئیسپانییەکە، پێپ بە ئەستێرە ئینگلیزەکەی گوتووە “مەچۆ ریال مەدرید، ئەوان کەریم بێنزێمایان هەیە، لە داهاتوودا دەرفەتی چوونە ریال مەدریدت بۆ دەڕەخسێتەوە”

بەڵآم تا ئێستا روون نییە هێرشبەرێکی وەک کەریم بێنزێما، پەیوەندی چییە بە هاتن یاخود نەهاتنی جود بێڵینگهام، کە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە هەمان مێرکاتۆ ریال مەدریدی جێهێشت، پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودییەوە کرد.

هاوکات پێپ گواردیۆلا لە رابردوودا ئێرلینگ هالاندی رازیکرد تا پەیوەندی نەکات بە ریال مەدرید، مەرجێکیش لە گرێبەستەکەی دانراوە، کە لە داهاتوو رێگە بە چوونی ئەستێرە نەرویجییەکە بۆ مەدرید دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button