ئیسپانیاگرنگترین

ئێندریک پەیامێکی بە سۆز بۆ ڤیتۆر رۆکی دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

ئێندریکی بەڕازیلی و یاریزانی داهاتووی ریال مەدرید پەیامێکی بەسۆز بۆ ڤیتۆر رۆکی یاریزانی داهاتووی بارسێلۆنا دەنێرێت.

بەم زووانە رکابەری لە نێوان ئێندریک فلیپ و ڤیتۆر رۆکی دەستپێدەکات، بەڵام پێناچێت ئەمە ببێتە هۆی تێکچوونی هاوڕێیەتییان. ئێندریک لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات و رۆکیش لە مانگی یەکدا دەچێتە بارسێلۆنا.

ڤیتۆر رۆکی، لەم هەفتەیە لە کاتی یاریکردن بۆ ئاتلێتیکۆ پارانێنسێ، لە پاژنەی پێیدا تووشی پێکانێکی سەخت بوو، پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ لە یاریکردن داببڕێت.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، ئێندریک لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ هاوڕێکەی خواست. ئەستێرە تەمەن 17 ساڵانییەکەی پاڵمێراس نوسوییەتی:

براکەم، دەزانم بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕیت، من لەگەڵتم، هیوادارم زوو چاکببیتەوە، تۆ بەهێزتر لە جاران دەگەڕێیتەوە، تۆ دیاردەیت.

بارسێلۆنا هیواخوازە یاریزانە لاوەکەی بەزوویی چاکببێتەوە، تا لە مێرکاتۆی زستانە بەبێ گرفت بەرەو کاتالۆنییا گەشت بکات، کە ناوبراو بە گرێبەستێکی 40 ملیۆن یۆرۆیی لە یانە بەڕازیلییەکەوە گواستراوەتەوە بۆ بارسا.

ڤیتۆر رۆکی لە وەرزی 2022-2023 لە کۆی ئەنجامدانی 42 یاری، 20 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 8 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button