ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ڤیدال: ئەو گەمژانە خراپترین یارییان لە مێژووی چامپیۆنزلیگ کرد

Yariga App

یاریگا –

ئارتۆرۆ ڤیدال، ئەستێرەی چیلی و یاریزانی پێشووی یانەكانی یوڤێنتووس و بارسێلۆنا یارییەكەی نێوان ئەیسی میلان و نیوكاسڵ یونایتدی بە خراپترین یاری مێژووی چامپیۆنزلیگ ناوبرد.

ڤیدال لە پلاتفۆری تویچ بە توندی رەخنەی لە ئاستی یاریزانانی هەردوو یانەی میلان و نیوكاسڵ گرت كە یارییەكە بە یەكسان بوون و بە بێ گۆڵ كۆتایی هات.

رۆژی سێشەممە لە یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا میلان لە یاریگای سان سێرۆی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵ یونایتدی كرد و یاریەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

یاریزانەكەی پێشووی ئینتەر میلان گاڵتە بە ئاستی هەردوولا دەكات و ووتی:

ئەم گەمژانەی میلان و نیوكاسڵ وایانلێكردم هەست بە نەخۆشی بكەم.

بەردەوام بوو ووتی:

من لە نیوکاسڵ تێناگەم کە وەرزی رابردوو پلەی چوارەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا، بەڵام هیچ ناکەن، ئەوان تەنیا بەختیان باشە دەزانن چۆن رابکەن ئەگەرنا لێرە نەدەبوون.

هەروەها رەخنەی لە گێمی یەكەمی یارییەكەی نێوان بۆرووسیا دۆرتمۆند و پاریس سان جێرمان گرت و ووتی:

تەنیا حەزم لە گێمی دووەم بوو لە گێمی یەكەمدا خەوتبووم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button