یاریگا –
ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، ڤینیسیۆس جونیۆر، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ دەستکردنەوە بە یاریکردن لەم مانگەدا.
ڤینی لە 25ـی مانگی ئابەوە بەهۆی پێکان لە ماسولکەی رانیدا بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە، نەیتوانی لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیشی بکات.
ستافی پزیشکی لۆس بلانکۆس لە ماوەی چوار هەفتەی رابردوودا بە شێواز و بەرنامەیەکی تایبەت لەگەڵ یاریزانەکە بە وریاییەکی زۆرەوە کاریان کردووە، دەیانەوێت بەباشترین شێواز یاریزانەکە ئامادە بکەن بۆ یاریکردن، بەڵام بەبێ هیچ پەلە کردنێک.
هەر لەو بارەیەوە، خودی یاریزانەکە لە لێدوانێکی بۆ پێگەی رێلێڤۆ گوتی:
ئێستا هەست بە باشی دەکەم، کاتێکی کەمم ماوە تا بگەڕێمەوە بۆ یاریکردن.
Vinicius Junior confirmed he 'still has a little way go to' in his injury rehabilitation (@relevo) pic.twitter.com/WRrWPP2RHy
— Football España (@footballespana_) September 22, 2023
پێشتر کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکە دووپاتی کردەوە، ڤینی بۆ دێربی مەدرید ئامادە نابێت، کە یارییەکە سبەی یەکشەممە کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی کوردستان لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ بەڕێوەدەچێت.
سێ رۆژ دوای ئەو یارییە و لە ناوەڕاستی هەفتە، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابۆ میوانداری لاس پالماس دەکات. یانەکە بەردەوامدەبێت لە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی یاریزانەکە، بەڵام بەدوور دەزاندرێت جونیۆر بتوانێت بەشداری ئەو یارییەیش بکات.
بەڵام لە کۆتایی ئەم مانگە و لە رۆژی شەممەی داهاتوودا، مێرێنگی لە یاریگای مۆنتیلیڤی دەبێتە میوانی یانەی جیرۆنا، بەپێی رۆژنامەی ئاس، ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەو یارییەدا دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن و چەند خولەکێک بەشداری دەکات.
هاوکات ئەستێرە تەمەن 23 ساڵانییەکە، دوێنێ هەینی گەڕایەوە مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی، ئەمەیش ئاماژەیە بۆ نزیکی یاریزانەکە لە گەڕانەوەی بۆ یاریکردن.
🟢 @Frangarcia_11 🛠️ @ViniJr 🟠#RMCity pic.twitter.com/WobbSJAuhB
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) September 22, 2023