سعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ ساتی وازهێنانی لە یاریکردن ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسری سعودی، وەرزێکی نائاسایی لە خولی رۆشن بەڕێدەکات و چاوی لە بەرزکردنەوەی نازناوەکانە.

لە دوای بردنەوە دراماتیکیەکەی نەسر بەرامبەر ئەهلی بە ئەنجامی 4-3، رۆناڵدۆ لە دوای یارییەکە دڵخۆشی خۆی دەربڕی و گوتی

یارییەکی باشمان کرد و زۆر بەم ئەنجامە دڵخۆشین، دەمانزانی بەرامبەر رکابەرێکی بەهێز یاری دەکەین و لەم یارییەشدا، هاندەران یارمەتییان داین. چێژ لە یاری کردن وەردەگرم، گرنگترین شت بەلای منەوە، سەرکەوتنی تیمەکەمە. دەمەوێت گۆڵی زیاتر و ئاستی باشتر پێشکەش بکەم. تاوەکو ئێستا کۆتاییم نەهاتووە، هێشتا گۆڵ دەکەم و سەردەکەوم. تاوەکو ئەوکاتە بەردەوام دەبم، کاتێک پێیەکانم پێم دەڵێن، تەواو کۆتاییم هاتووە.

رۆناڵدۆ لە بارەی رۆژی نیشتمانی سعودییەوە دەڵێت

من خۆم وەک یەکێک لە گەلی سعودیە دەبینم، ئەم وڵاتەم خۆشویست، خەڵکی ئێرە زۆر باشن. هەروەک پێشتر باسم کرد، سعودیە وڵاتێکی سەرنجڕاکێشە و ئێستا خولەکە یەکێکە لە باشترین و ئاستەکەی زۆر بەرەوپێش چووە، گەلی سعودیە شایەنی زیاترە.

رۆناڵدۆ تاوەکو ئێستا 9 گۆڵی لەم وەرزەدا تۆمار کردووە، بە جیاوازی سێ گۆڵ لەگەڵ ماڵکۆم، گۆڵکاری هیلال.

بەم بردنەوەیە نەسر خۆی گەیاندە پلەی پێنجەم بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button