کۆمپانیای نایکی درێسێکی سەیر بۆ بارسێلۆنا ئامادە دەکات

یاریگا
ئەو دیزاینەی کە کۆمپانیای نایکی بۆ درێسی بارسێلۆنا بە بۆنەی 125 ساڵەی دامەزراندنی ئامادە کردووە، لەلای هاندەرانی یانەکە پێشوازیەکی کەمی لێکراوە.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، کۆمپانیای نایکی درێسێکی تایبەتی بە هاوکاریی کۆمپانیای پاتا بەبۆنەی 125 ساڵەی مێژووی یانەی بارسێلۆنا دەخاتە بازاڕەوە. پلانەکەی ڕەنگدانەوەی زۆری لەنێو هاندەراندا هەبوو و زۆرینەیان ڕەتیانکردەوە.
لاپەڕەی تویتەر memorabilia1899 یەکەم وێنەی درێسەکەی بڵاوکردەوە، کە لە بنەڕەتدا ڕەشە و لۆگۆی یانەکە لە ناوەڕاستیدایە، بەڵام تێکەڵەیەک لە مۆتیڤی ئەناتۆمی مرۆڤ و دڵ و سیستەمی سووڕی خوێنی تێدایە، لەگەڵ ڕەنگکردنی تایبەت. دیزاینێک کە هاندەرانی بارسای تووشی سەرسوڕمان کردووە.
ئەو درێسەی بە هاوکاری کۆمپانیای نایکی W پاتا بۆ یادی 125 ساڵەی یانەی بارسێلۆنا ئامادە کراوە، ژمارەکانی سنووردارە و بە دروشمی “Culers del món” بەرهەم دەهێنرێت. بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2024 بخرێتە بازاڕەوە.