ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گەیشتە 500 ملیۆن کەس

Yariga App

یاریگا

ژمارەی فۆڵۆوەرسەکانی ڕیاڵ مەدرید لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گەیشتە ژمارەیەکی پێوانەیی کە 500 ملیۆن کەسە. یانە شاهانە یەکەم یانەیە کە ئەم ڕیکۆردە سەرسوڕهێنەرە بەدەست بهێنێت.

ریال مەدرید بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە کۆی ژمارەی فۆڵۆوەرسەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گەیشتووەتە 500 ملیۆن کەس. ڕیاڵ مەدرید یەکەم یانەی وەرزشییە کە بگاتە ڕیکۆردێکی لەو شێوەیە.

ڕیال مەدرید لە 37 پلاتفۆرمی جیاواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چالاکە، کە کۆی گشتی فۆڵۆوەرسەکانی لەم پلاتفۆرمانەدا بۆ یەکەمجار 500 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە. زۆربەی فۆڵۆوەرسەکانی مێرنگیش لە ئینستاگرام، تویتەر، تیک تۆک و فەیسبووکن.

ڕیال مەدرید بڵاویشی کردەوە، لەم 37 پلاتفۆرمە، هەژماری جیاوازی بۆ تیپەکانی تۆپی پێ، باسکە، تۆپی پێی ئافرەتان و تۆپی پێی لاوان کردۆتەوە، هەروەها ئەکاونتی لاوەکی لەژێر ناونیشانی بێرنابیۆ و مەدریدیستا و لە هەریەکەیان بە 7 زمان: ئیسپانی، ئینگلیزی، عەرەبی، فەرەنسی، ناوەڕۆک بە زمانەکانی پورتوگالی، ژاپۆنی و چینی بەرهەم دەهێنێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕیال مەدریددا ئاماژە بەوە کراوە کە ئامانج لە ئامادەبوونی بەرفراوانی یانەی ڕیال مەدرید لە تۆڕە کۆمەڵایەتیاکن، پێدانی زانیاری و ناوەڕۆکی پێویستە بە هاندەرەکانیەتی. ڕیاڵ باسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینستاگرام، واتسئەپ، تویتەر، تیک تۆک، یوتیوب، لاین، سناپچات، تویتچ، لینکیدئین، ویبۆ و ویچات کردووە وەک بەناوبانگترین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەنێو هەوادارانیدا.

پێش ئەمەش یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاندبوو، لە وەرزی ڕابردوودا تەنها ئەکاونتی فەرمی تیپی یەکەمی یانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 3 ملیار کلیک و فیدباکیان پێگەیشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button