یاریگا –
سبەی شەممە لە میانی یارییەکانی گەڕی شەشەمی لالیگا، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی سێڵتا ڤیگۆ دەکات.
بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە 5 یاریدا، بە جیاوازی 2 خاڵ لەدوای ریال مەدرید، پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای گرتووە. سێتا ڤیگۆیش لە 5 یاریدا خاوەنی تەنیا 4 خاڵە، لە پلەی شازدەیەمی خولەکە دێت.
چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا، سەبارەت بە یارییەکەی سبەی بەمشێوەیە بۆ میدیاکان دوا:
چەند رۆژێک لەمەوبەر گرێبەستەکەم نوێکردەوە، بەم زووانە رادەگەیەندرێت.
هەمیشە گرنگە لە پێشەنگدا بین، ئەگەر سبەی سەرکەوتن بەدەست بهێنین فشار دەخەینە سەر ریال مەدرید.
ڤیتۆر رۆکێ؟ پزیشکەکان لە پەیوەندیدان لەگەڵیاندا، یەکێک لە ئەرکەکانی بۆیان، بەدواداچوونە بۆ دۆخی یاریزانانی یانەکەمان.
داهاتووی جواوەکان؟ هێشتا زووە. ئێمە دڵخۆشین لەگەڵیاندا.
مانەوە لە بارسێلۆنا بۆ ماوەی 15 ساڵ قورسە، پەیوەستە بە دۆخی یانەکە، بەڵام ئەستەمە بتوانم 15 ساڵ بمێنمەوە.
پەیامم بۆ مەدرید؟ من کەسێک نێم پەیام بنێرم، رێز لە هەموو کەسێک دەگرم، تەنانەت ئەوانەی رەخنەدەگرن و چاوەڕوانی کەوتنمان دەکەن.
گۆڕانکارییەکان بەندن بە ژمارەی خولەکی یاریکردنی یاریزانان و ئاستیان، لەگەڵ یاریکردن لە هەر سێ رۆژ جارێکدا.
کریستنسن؟ هەندێک ئازاری هەبوو… ویستمان پارێزگاری لێبکەین.
ئاراوخۆ؟ کارەکتەرێکی گرنگە، سەرکردەیەکی سەرسوڕهێنەرە، وردە وردە دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی. دڵخۆشین بە گەڕانەوەی.
پێدری؟ بە سەختی هەوڵ دەدات بۆ گەڕانەوە، بەڵام جارێ کاتی پێویستە و دەمانەوێت %100 ئامادەبێت بۆ یاریکردن.
باڵی راست؟ دڵخۆشم بەو یاریزانانەی هەمانن.
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی سبەی
🚨 Nuestra convocatoria 🚨 #BarçaCelta pic.twitter.com/fryMJg9qN3
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) September 22, 2023