ئیتاڵیایۆرۆپالیگ

سزا ئەورووپییەکەی مۆرینهۆ دەستی پێکرد

خۆزێ مۆرینهۆ لەنێو هاندەرانەوە سەیری یارییەکەی رۆما و شەریف دەکات بەهۆی سزای سڕکردنەکەی کە بۆ ماوەی چوار یارییە.

خۆزێ بەهۆی رەخنەگرتن لە ناوبژیوان لە یاری کۆتایی وەرزی رابردووی یۆرۆلیگ، بۆ چوار یاری لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان سڕکرا.

ئەمە یەکەمجار نیە خۆزێ بەهۆی سڕکردن لە یارییەکانی رۆما دادەبڕێت، پێشتر لەنێو پاسی تیمەکە بە تیڤی سەیری یارییەکەی دەکرد بەڵام بۆ یارییەکەی شەریف ئەو کلتوورەی شکاند و لە شوێنی رۆژنامەنووسانەوە بینەر بوو.

راهێنەرە بە ئەزموونەکە ئەمڕۆش دووبارە سەرکێشی بە سزادانێکی دیکەوە کرد و وتی

تا لە ژیاندا مابێتم دەیڵێمەوە کە ئێمە وەرزی رابردوو، یاری کۆتایی یۆرۆلیگمان بە سیڤیلیا نەدۆڕاند و نەدۆڕاند و نەدۆڕاند.

رۆما بە سەرەتایەکی سەخت هاتە نێو ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی، بەڵام هەفتەی رابردوو 7-0 شکستی بە ئیمپۆلی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button