یاریگا
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میگ گرانادۆسی کۆمیدی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسی باسی لە چەندین بابەتی جیاواز کرد، لەوانە سەرکەوتنەکەی لە مۆندیال و داهاتوو و بارسێلۆنا. لیۆنێل مێسی لەم چاوپێکەوتنەدا وتی
لە نێو یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تاکە یاریزان بووم کە لەلایەن یانەکەمەوە وەک پاڵەوانی جیهان رێزیان لێنەگرتم.
فیکە لێدان لەلایەن هاندەرانی پاریس سان جێرمان؟
ئاساییە، من لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریی کۆتایی بەرامبەر فەرەنسا یاریم کرد و بوینە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە هەڵبژاردەکەیان نەبێتەوە مۆندیال
لەبارەی داهاتوو؟
دەمەوێت بیر لە داهاتوو بکەمەوە. من دەمەوێت تا دەتوانم چێژ لە ئێستا وەربگرم. ئەوەی زۆرم پێ خۆشە یاری تۆپی پێیە. بیر لەوە ناکەمەوە کە دوای خانەنشین بوونم دەمەوێت چی بکەم. نامەوێت بیری لێبکەمەوە. من بێزار نیم دوای خانەنشین بوون دەنەوێت بەڕێوەبەری وەرزشی، بەڵام نازانم لە کوێوە دەست پێ بکەم، فێر کردن لەسەر تۆپی پێم زۆر خۆشدەوێت
مۆندیالی داهاتوو؟
من دەمەوێت بە دۆخێکی باشەوە بچمە کۆپا ئەمریکای داهاتوو و دواتر دەبینین بەپێی بارودۆخی من چی ڕوودەدات. هێشتا بیر لە جامی جیهانی داهاتوو ناکەمەوە، ساڵان تێپەڕی و دەبێت بزانین چۆن دەبم
پەیوەندیت لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ؟
پەیوەندیم لەگەڵ کلیان ئێمباپێ وەکو هەر یاریزانێکی دیکە باشە، هەموو کاتێک پەیوەندیەکی باشم لەگەڵ کلیان هەبووە
باڵۆن دۆر؟
شەرەفێکی جوانە، بەڵام بەختم هەبوو لە تۆپی پێدا هەموو شتێکم بردوتەوە وەکو چامپیۆنزلیگ، پاڵەوانێتی و خولەکان، کۆپا ئەمریکا، مۆندیال و هتد، ئەم جامانە لە تۆپی ئاڵتونی گرنگترن. هەموو ئەو شتانەی کە تا ئێستا بردومەتەوە لە مۆزەخانەی بارسێلۆنان، تۆپی زێڕین، پێڵاوە زێڕینەکان، هەموو شتێک
ئەو تاتۆیەی سەر قاچت؟
ئەم تاتۆەم بۆ ئەوە دروستکردووە بۆ ئەوەی خۆشەویستیم بۆ ئەو یانەیە پیشان بدەم کە وای لێکردم ئەمڕۆ ئەو کەسەم
لەبارەی خانەوادەکەت؟
هیچ کام لە منداڵەکانم مۆبایلیان نییە، منداڵێکی تر؟ پێمان خۆشە منداڵێکی ترمان هەبێت، ئێمە ئێستا بیری لێ ناکەینەوە، بەڵام دڵخۆش دەبین بە بوونی کچێک. پێموایە باوکێکی باشم و هەوڵدەدەم ئەو بەهایانەی لە گەنجیدا فێربووم بە منداڵەکانم پیشان بدەم، من ڕێبازەکانی ئەو یانەیەی کە تێیدا گەورە بووم پەیڕەو دەکەم. بەهاکانی بارسا زۆر گرنگن. منداڵەکانم هەمیشە دەڵێن “بابە، بارسا ئەمڕۆ یارییەکەی بردەوە”… هەمیشە بە خۆشییەوە ئەمە دەڵێن