یاریگا –
فاتمە حەمامی، کچی هونەرمەندی خەلکی سێفیدشاری ئێران، کە خاوەن پێداویستی تایبەتە دوو تابلۆی رۆناڵدۆی ئەستێرەی تیپی نەسری کێشابوویەوە، پێش یارییەکەی لەگەڵ پێرسپۆلیس چاوی بەم ئەستێرەیە کەوت.
لەم دیدارەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئەوەی دڵخۆشی خۆی بۆ بینینی ئەم هونەرمەندە خاوەن پێداویستیە تایبەتە دەربڕی، دوو درێسی خۆی کە یەکێکیان واژۆ کرابوو، پێشکەشی فاتیمە کرد، بەڵام بەداخەوە یانەی پەرسپۆلیس ئەو درێسەی کە واژۆی رۆناڵدۆی لەسەر کرابوو بە فاتیمەی نەدا.
مورتەزا حەمامی برای فاتیمە حەمامی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنوسان رایگەیاند:
بەداخەوە یانەی پێرسپۆلیس درێسە واژۆکراوەکەی رۆناڵدۆی نەدا بە خوشکەکەم. هەرچەندە فاتیمە خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام لە رێگەی کورتە نامەوە پەیوەندی بە پێرسپۆلیس کردووە و داوای درێسە واژۆکراوەکەی کردووەتەوە و هیوادارین درێسەکەمان بۆ بگەڕێننەوە و دڵی خوشکەکەم خۆش بکەن.
یانەی پێرسپۆلیسیش ئەمڕۆ لە بڵاوکراوەیەک دا رایگەیاند:
پێش دیدار لەگەڵ فاتیمە ئەستێرە پورتوگالییەکە دوو درێسی تایبەتی خۆی پێشکەش بە یانەکەمان کرد، لە کاتی چاوپێکەوتنی رۆناڵدۆ لەگەل فاتیمە یاریزانەکە هیچ درێسێکی لا نەبوو و هەمان درێسی کە پێشکەشی یانەکەمانی کردبوو دەدات بە خاتوونە هونەرمەندەکە. دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە بەڕێوبەرانی پێرسپۆلیس ئاگادار بوونەوە کە درێسە واژوو کراوەکە لەلای ئەوان ماوەتوە و بە هەڵە درێسە نیلیەکەی رۆناڵدۆیان داوە پێی، بەڵام بێگوومان درێسەکەی بۆ دەگەڕێنینەوە.
View this post on Instagram